ئه‌و تایبه‌تمه‌ندیانه ناوازانه‌ که‌ بۆ فه‌یسبوک زیاد ده‌بن

12/21/2016 08:16:00 م


به‌ بۆنه‌ی نزیکبوونەوەی سه‌ری ساڵ کۆمپانیای فەیسبووک ده‌ستی کردووە به‌ زیادکردنی تایبەتمەندی نوێ بۆ بەرنامەی فەیسبووک له‌سه‌ر هه‌ردوو وه‌گه‌ڕخه‌ری ئه‌ندروێد و ئای ئۆ ئێس ئه‌مه‌ش دوان له‌و تایبه‌تمه‌ندیانه‌:-


تایبەتمه‌ندی یه‌که‌م نوسینه‌ له‌سه‌ر باکگراونده‌ ڕه‌نگاوڕه‌نگه‌کان كه‌ به‌رده‌سته‌ بۆ بەکارهێنەرانی ئەندرۆید که‌ ئه‌مه‌ش واده‌کات بەکارهێنەران بتوانن له‌سه‌ر باکگراونده‌کان به شێوه‌یه‌كی جوان و سه‌رنج ڕاکێش بنوسن


تایبەتمه‌ندی دووەم ئه‌ویش په‌خش کردنه‌ به‌ڵام ئه‌مجاره‌ جیاوازتر له‌وه‌ی پێشوو ئه‌مه‌یان ته‌نها به‌ دەنگه‌ واته بەکارهێنەران ئه‌توانن ڕاستەوخۆ په‌خشی ده‌نگی بکه‌ن به‌ بێ ڤیدیۆ، ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌و به‌کارهێنه‌رانه‌ باشه‌ که‌ حه‌ز به‌ ده‌رچونی ده‌موچاوی خۆیان ناکه‌ن له‌ کاتی په‌خشه‌کاندا، یان بۆ ئه‌وانه‌ى که‌ ڕادیۆیان هه‌یه‌ ده‌توانن ئه‌م ڕێگا بەکاربهێنن، جێی ئاماژە پێکردنه‌ که ئه‌م تایبەتمەندیه‌ بۆ هەردوو وه‌گه‌ڕخه‌ری ئه‌ندروێد و ئای ئۆ ئێس به‌رده‌ست ده‌بێت
سەرچاوە : The profisional

بەشداری پێکردنی بابەت

بابەتی پەیوەندیدار

سەرنجی تۆ چیە؟؟ ئیمۆجیەکان شاردنەوە