لەوانەیە ئایفۆنی داهاتوو بە ڕەنگی سور بێت

12/07/2016 11:27:00 م


ساڵی داهاتوو كە ئایفۆنی نوێ دێت، لەوانەیە بەڕەنگێکی دیکەی تریش بەردەست بێت: سور. بەلای کەمەوە ئەمە دەنگۆیەکە لە بلۆگێکی ئایفۆنی یابانییەوە بەناوی Makoacara. سور؟ ئایە ئێوە ئامادەی مۆبایلێکی ڕەنگ سورن؟

Makotakar وتویەتی كە ئەپڵ iPhone 7S و iPhone 7S Plus لە ساڵی 2017 بڵاودەکاتەوە، كە هەمان دیزاینی ئەلۆمنیۆمی iPhone 7 دەبێت (جگە لە شوێنی گوێبیست، ئەویش بەگشتی هەمان دیزاینی iPhone 6 بوو).

ئەمەش كەمێک سەیرە، چونكە هەموو دەنگۆکانی دیکە باس لەوە دەکەن كە ئایفۆنی نوێ دیزاینێکی شووشەیی تەواوی دەبێت و بەلای کەمەوە یەكێك لە مۆدێلەکان شاشەی OLEDدەبێت.

بگەڕێینەوە سەر باسی ڕەنگەکە، ئەپڵ جار جار خولیای گۆڕینی ڕەنگی هەبووە، ڕەنگی سوریش زیادکراوەیەک دەبێت بۆ ڕەنگەکانی ئاڵتونی، ئاڵتونی پەمەیی، زیویی، ڕەش و ڕەشی تۆخ. دەنگۆکانی پێشووتری Makotakara دەربارەی ڕەنگی نوێ لە ڕابردوودا ڕاست بوون، ئەوان بەدروستی پێشبینی ڕەنگی ئاڵتونی پەمەیی و ڕەشی تۆخیان كردبوو. ئایە دەربارەی ڕەنگی سوریش ڕاست دەبن؟

ڕای تۆ چیە؟

سەرچاوە: Gizmodo

بەشداری پێکردنی بابەت

بابەتی پەیوەندیدار

سەرنجی تۆ چیە؟؟ ئیمۆجیەکان شاردنەوە