بینینی وێنە و پەیوەندییەکان لە iOS 12 بەبێ زانینی وشەی تێپەڕ!

9/27/2018 05:55:00 م
نزیکەی ساڵێک پێش ئێستا بوو کە بابەتێکمان بڵاو کردەوە لەسەر تێپەڕاندنی پاسکۆدی ئایفۆن بۆ بینینی وێنە و ناوەکان، وا دیارە لە وەشانە تازەکەی iOS دا هێشتا توانای ئەوەت هەیە! کەناڵی EverythingApplePro لە یوتیوب ڕێگەیەکی نوێی بڵاوکردۆتەوە کە لە ڕێگەیەوە توانای ئەوەت دەبێت دەستت بگات بە لیستی پەیوەندییەکان Contacts و بینینی وێنەکان لە iOS 12. ئەم ڕێگەیە لە هەموو ئایفۆنەکانی ئاپڵ کاردەکات بە ئایفۆنە تازەکانیشەوە.

چۆنیەتی ئەنجامدانی

ئەتوانن لێرە تەماشای ڤیدیۆکە بکەن کە چۆنیەتی ئەنجامدانی کردارەکە ڕووندەکاتەوە:

خۆپاراستن:

ئەم ڕێگایە پێویستی بەوە هەیە کە Siri و VoiceOver ئیش پێبکەیت، بۆیە ناچالاککردنی ئەو دوانە بە شێوەیەکی سەرکەوتوو مۆبایلەکەت دەپارێزێت. بێگومان ئەپڵ لە وەشانی دواتردا ئەم کێشەیە چارەسەر دەکات.

بەشداری پێکردنی بابەت

بابەتی پەیوەندیدار

سەرنجی تۆ چیە؟؟ ئیمۆجیەکان شاردنەوە