توانای ئەوەت نابێت کە تەماشای ڤیدیۆی 1080p بکەیت لە ئایفۆنە نوێیەکەی ئەپڵ!

9/20/2018 12:47:00 ص
نا تایتڵەکە کلیکبەیت نییە! بەڵێ ڕاستە - لە 2018 ئەپڵ ئایفۆنێکی نوێی داهێناوە کە شاشەیەکی Full HD نییە! 
iPhone XR یەکێکە لە ئایفۆنە تازەکانی ئەپڵ کە لەم ڕۆژانەدا ڕایگەیاند، نرخی 750$ـە!  و شاشەکەی 1792x828ـە. واتە تەنانەت 1080p نییە! واتە توانای ئەوەت نابێت کە لە ئاپی Youtube ڤیدیۆکە بە 1080p تەماشا بکەیت!

شاشەیەکی 1080p بە 300$!

بەڵێ، Pocophone F1 لەلایەن شاومییەوە شاشەیەکی Full HD هەیە بە تەنها 300$. راستییەکەی ئەوە شتێکی ئەوەندە سەرنج ڕاکێشە نییە، چونکە 2018یە و هەموو شوێنێک شاشەی کوالێتی بەرزی لێیە. بەڵام تۆ بڵێی چی وا لە ئەپڵ کردبێت کە کوالێتی شاشەکەی لە iPhone 4 نزمتر کردبێت کە لە 2010 دەرچوو؟! راستە، چڕی پیکسڵەکانی لە ئینچێکدا لە ئایفۆنە تازەکەدا لە iPhone 4 کەمترە! تەنانەت لە Samsung Galaxy S4 کەمترە کە 2013 دەرچوو!
لەوەیە بڵێیت کە چاوی مرۆڤ توانای جیاکردنەوەی ئەو هەموو وردەکارییانەی نییە لە شاشەیەکی ئەوەندە بچوکدا. بەڵام بۆچی ئەپڵ دوو مۆبایلی گرانتر دەفرۆشێت کە کوالێتی بەرزترە بەنرخی زۆر زیاتر؟!

بەڵێ بەڕێزان، بەداخەوە لە سەردەمێکداین کە مۆبایلێکی 750$ی نزمترین کوالێتی هەیە لە بازاڕی مۆبایلدا و ئەپڵیش شانازی پێوە دەکات! 
تەماشای ئەم ڤیدیۆیە بکە بۆ زانیاری زیاتر:
ڕای تۆ چییە؟ ئایە تۆ ئامادەی پارە بە مۆبایلێکی لەو جۆرە بدەیت؟!

بەشداری پێکردنی بابەت

بابەتی پەیوەندیدار

سەرنجی تۆ چیە؟؟ ئیمۆجیەکان شاردنەوە