تایبەتمەندییە نوێیەکانی iOS 12 Beta و چۆنیەتی بەدەستهێنانی

9/14/2018 02:04:00 م

وەشانی نوێی iOS بەڕێوەیە

هێشتا وەشانی iOS 12 بەردەست نییە، بەڵام وەشانی beta بۆ گەشەپێدەران دەمێکە لەلایەن ئەپڵەوە بڵاوەپێکراوە و، گەشەپێدەران و هەر کەسێک بیەوێت دەتوانێت وەکو تاقیکردنەوە بەکاریبهێنێت. تاکو ئێستا 12 وەشانی فەرمی iOS 12 Beta دەرچووە بۆ بەکارهێنانی گشتی. لێرەدا چەند تایبەتمەندییەکی نوێی ئەم وەشانە دەخەینەڕوو و دواتر ڕوونی دەکەینەوە کە چۆن تۆش بتوانیت وەشانی ئایفۆۆنەکەت بەرز بکەیتەوە بۆ ئەم وەشانە نوێیە.
من خۆم ئەم وەشانە نوێیەم لەسەر iPhone 6 تاقیکردۆتەوە و، لە ڕووی ڕووکار و شێوەیە ئەوا گۆڕانکارییەکی ئەوتۆ ڕووی نەداوە، بەڵام لەڕووی خێراییەوە ئەوا هەر بەو شێوەیەی کە ئەپڵ بەڵێنی داوە، ئەم وەشانە گۆڕانکارییەکی تەواو لە خێرایی مۆبایلەکانی ئایفۆن 7 و 6 دەکات. ئێستا بەرنامەکان زۆر لە پێشتر خێراتر دەکرێنەوە، کیبۆردەکەت خێراتر دەکرێتەوە و، لەکاتی گۆڕینی بەرنامەکان، ئەوا بەشێوەیەکی خێراتر ڕوودەدات.

تایبەتمەندییە نوێیەکان:

  1. جووڵەکانی iPhone X لەسەر ئایپاد
    ئەم وەشانە نوێیە ڕێگە بە بەکارهێنەرای ئایپاد دەدات کە جووڵە نوێیەکانی (Gesture) تایبەت بە iPhone X لەسەر ئاپادەکانیان بەکاربهێنن. بێگومان ئەمەش یارمەتی زۆر لە ئاسان بەکارهێنانی ئایپادەکەت دەدات.
  2. زانیاری لەسەر بەکارهێنانەی هەموو بەرنامەکان
    ئەم وەشانە نوێیە زنیاریت پێدەدات کە ڕۆژانە هەر بەنامەیەک چەندێک بەکاردەهێنیت، هەروەها دەتوانیت کاتێکی دیاریکراو دابنێیت کە چەندێک ئەو بەرنامە بەکاربهێنیت کە دواتر ئاگەدارکردنەوەت پێدەدات.
  3. چاککردنی گرتنی وێنەی شاشە لە iPhone X
    گلەییەکی زۆر هەبوو دەربارەی iPhone X لەلایەن بەکارهێنەرانەوە، ئایفۆنەکە بەشێوەیەکی هەڵە لە خۆیەوە وێنەی شاشەی دەگرت، زۆرجار کاتێک لە گیرفان دەردەکرا. بەڵام ئێستا ئەپڵ بەشێکی زۆری ئەو کێشەی چارەسەر کردووە لە ڕێگەی پێویست بوون بەوەی کە دەبێت مۆبایلەکە کراوەبێت و شاشەکەی داگیرساوبێت بۆ ئەوەی وێنەی شاشە بگرێت.
  4. Group Facetime
    لەڕێگەی ئەمەوە دەتوانیت لەگەڵ تاکو ٣٢ کەس چات بکەیت لە هەمان کاتدا! ئەم تایبەتمەندییە لە وەشانەکانی سەرەتاوە نایەت، بەڵام ئەپڵ پلانی وایە لە کۆتایی ئەم پاییزە ئەم تایبەتمەندییە زیادبکات.
  5. چەند تایبەتمەندییەکی نوێی لە بەشی جۆراوجۆر، وەکو کورتکراوەکانی Siri، ئیمۆجی و میمۆجی و ئەنیمۆجی نوێ، شکڵیکی تازە بە ئەپی Maps و چەندین وردە تایبەتمەندی تر.

چۆنیەتی بەدەستهێنانی وەشانەکە:

هۆشداری: لەبەر ئەوەی ئەم وەشانە betaـە بۆیە مەترسی ئەوە هەیە کە بەتەواوی ئەپدەیت نەبێت و هەموو داتاکانت لەدەست بدەیت. بۆیە ئەمەی کە دەیکەیت هەمووی خۆت لێی بەرپرسیاریت و ئێمە بەرپرسیار نین ئەگەر داتاکانت فەوتا. دەتوانی بۆ ئەوەی لەم مەترسییە بەدووربیت سەرەتا زانیارییەکانت باکئەپ بکە لە ڕێگەی iTunesـەوە.
شوێننی ئەم هەنگاوانە بکەوە بۆ ئەوەی بزانیت چۆن ئەم وەشانە نوێیەت دەستبکەوێت:

  1. لەم لینکە Apple Beta کلیک بکە لە Sign Up و پاشان Apple ID خۆت داخڵ بکە.
  2. دوای ئەوەی چوویتە سەر Beta Program، دواتر Sign In بکە، پاشان کلیک بکە لە Enroll Your iOS Device.
  3. لەسەر مۆبایل/ئایپادەکەت بچۆ سەر beta.apple.com/profile. دواتر پرۆفایلەکە Install بکە.
  4. کە ئەم کارەت تەواو کرد لەمەودوا وەشانە نوێیەکە لەبەشی Setting>General>Software Update بەردەست دەبێت.

بەشداری پێکردنی بابەت

بابەتی پەیوەندیدار

سەرنجی تۆ چیە؟؟ ئیمۆجیەکان شاردنەوە