هاککەرانی Pangu هەستان بە جەیلبرێککردنی iOS 12!

9/27/2018 07:57:00 م

هەواڵێکی خراپ بۆ ئەپڵ!

تیمی هاککەرانی چینی Pangu هەستان بە جەیلبرێککردنی iOS 12 لەسەر نوێترین مۆبایلی ئەپڵ iPhone XS. بەڕاستی ئەمە زۆر خێرابوو! زۆر نابێت iOS 12 بە شێوەیەکی فەرمی بەردەست بووە و iPhone XS یش بە هەمان شێوە.
تیمەکە ماوەیەکی زۆرە بێدەنگ بوون دوای ئەوە کە پێش سێ ساڵ بەر لە ئێستا جەیلبرێکیان بۆ iOS 9 بڵاوکردەوە.

جەیلبرێکەکە کاردەکات لە ڕێگەی تێپەڕاندنی PACی کردارەکی (Pointer Authentication Codes) کە لەلاین چیپە تازەکەی ئەپڵ A12 Bionic خراوەتە جێبەجێکردنەوە. لەبەر ئەوەی لە ڕووی ڕەقەکاڵەوە iPhone XS Max بە نزیکی هەمان شێوەی iPhone XSـە، بۆیە پێشبینیدەکرێت کە لەسەر ئەویش کاربکات. هێشتا گروپی Pangu هیچ وتەیەکی فەرمییان بڵاو نەکردۆتەوە دەربارەی و جارێ دیار نییە ئایە بڵاودەکرێتەوە بۆ بەکارهێنەران.

وریابە بە جەیلبرێککردنی ئایفۆنەکەت؛ ڕووبەڕووی مەترسی هاککردن دەبیتەوە!

بەشداری پێکردنی بابەت

بابەتی پەیوەندیدار

سەرنجی تۆ چیە؟؟ ئیمۆجیەکان شاردنەوە