تاگی
‏إظهار الرسائل ذات التسميات ڤیدیۆ. إظهار كافة الرسائل

بینینی وێنە و پەیوەندییەکان لە iOS 12 بەبێ زانینی وشەی تێپەڕ!

9/27/2018 05:55:00 م سەرنجێک بنووسە
نزیکەی ساڵێک پێش ئێستا بوو کە بابەتێکمان بڵاو کردەوە لەسەر تێپەڕاندنی پاسکۆدی ئایفۆن بۆ بینینی وێنە و ناوەکان، وا دیارە لە وەشانە تازەکەی iOS دا هێشتا توانای ئەوەت هەیە! کەناڵی EverythingApplePro لە یوتیوب ڕێگەیەکی نوێی بڵاوکردۆتەوە کە لە ڕێگەیەوە توانای ئەوەت دەبێت دەستت بگات بە لیستی پەیوەندییەکان Contacts و بینینی وێنەکان لە iOS 12. ئەم ڕێگەیە لە هەموو ئایفۆنەکانی ئاپڵ کاردەکات بە ئایفۆنە تازەکانیشەوە.

چۆنیەتی ئەنجامدانی

ئەتوانن لێرە تەماشای ڤیدیۆکە بکەن کە چۆنیەتی ئەنجامدانی کردارەکە ڕووندەکاتەوە:

خۆپاراستن:

ئەم ڕێگایە پێویستی بەوە هەیە کە Siri و VoiceOver ئیش پێبکەیت، بۆیە ناچالاککردنی ئەو دوانە بە شێوەیەکی سەرکەوتوو مۆبایلەکەت دەپارێزێت. بێگومان ئەپڵ لە وەشانی دواتردا ئەم کێشەیە چارەسەر دەکات.

زنجیرەی ئاڤەتار: ئەڵقەی یەک

12/31/2016 01:51:00 م سەرنجێک بنووسە





ئاڤەتار
"دواهەمیین ملکەچپێکەری هەوا"

کتێبی یەک: ئاو
بەندی یەک: کوڕی نێو سەهؤڵبەندەکە

ئەڵقەی یەکەمی زنجیرە ئەنیمی Avatar: The Last Airbender، بەرهەمی Kurdio Anme.
وەرگێڕان و ژێرنووسکردنی: بڕوا حسێن


  • بینینی ڕاستەوخۆ:


  • دابەزاندن:
    ئاگەداری: لینکی دابەزاندن لە گۆگڵ درایڤ بلۆک کراوە، هەموو ڤیدیۆیەکان سڕاونەتەوە، بەڵام دەتوانن ڤیدیۆکان لە Mega دابەزێنن بەبێ کێشە.

  •  هەموو ڤیدیۆکان لەم لینکە هەیە.

دابەزاندن لەگۆگڵ درایڤەوە: 



دابەزاندن لە Mega:


داگرتنی ژێرنووس بەتەنها:
بۆ پاراستنی مافی ئێمە لە دزینی ژێرنووسەکان، فایلی ژێرنووسمان دانەناوە، گەر پێویستت پێی بوو ئەوە پەیوەندیمان پێوە بکە.





ڤیدیۆ: بیت کۆین چیە؟

12/23/2016 12:37:00 ص سەرنجێک بنووسە

لەوانەیە جار جار بیت کۆینت ببیستیت، یان لەوانەیە لە بابەتی دیپ وێب و شتی وا بیستبێتت.
هەر چۆنێک بێت، ئەگەری زۆرە نەزانیت کە بیت کۆین لەڕاستیدا چۆن کاردەکات.

بیرۆکەی سەرەکی کارکردنی بیت کۆن چیە و چۆن ئەم دراوە بە ڕێوە دەبرێت؟
ئەم ڤیدیۆیە بەشێوەیەکی زۆر سادە ڕوونی دەکاتەوە.

بەهیوای سوود...
وەرگێڕان و ژێرنووس: Brwa Hussen
سەبسکرایبتان لەبیر نەچێت...