گه‌يمه‌رانى Xbox ده‌توانن لەگەڵ گه‌يمه‌رانى PS4 يارى بكه‌ن ئه‌مه‌ش له‌ يارى Fortnite

9/20/2017 10:26:00 م


گه‌يمه‌رانى Xbox ده‌توانن لەگەڵ گه‌يمه‌رانى PS4 يارى بكه‌ن ئه‌مه‌ش له‌ يارى Fortnite

 له‌ ساڵى پاردا له‌ پێشانگاى E3 مايكرۆسۆفت پشتگيرى خۆى ڕاگه‌ياند بۆ ئه‌وه‌ى گه‌يمه‌رانى كۆنسڵه‌ جياوازه‌كان بتوانن دژ به‌ يه‌ك يارى بكه‌ن به‌ڵام وا دياربوو كه‌ كۆمپانياى Sony ئه‌م ڕايه‌ى پێ په‌سه‌ند نه‌بوو.

به‌ پێى  ڕاپۆرته‌كانى Eurogamer ئه‌وا گه‌يمه‌ره‌كانى Reddit ديقه‌تى ئه‌وه‌يان دابوو كه‌ يه‌كێك له‌ تايبه‌تمه‌نديه‌كانى وه‌شانى نوێى يارى  Fortnite ئه‌وه‌يه‌ پاڵپشتى يارى كردن له‌ نێوان كۆنسڵه‌ جياوازه‌كان ده‌كات,واته‌  گه‌يمه‌رێكى PS4 ده‌توانێت  له‌گه‌ڵ گه‌يمه‌رێكى Xbox One يارى بكات,به‌ڵام ديار نيه‌ تاكو ئێستا كه‌ ئايا مايكرۆسۆفت و Sony پاڵپشتى ئه‌م تايبه‌تمه‌نديه‌ ده‌كه‌ن ياخود نا,ياخود بۆى هه‌يه‌ هه‌ڵه‌يه‌كى كاتى بێت له‌ ياريه‌كه‌.

وه‌ك چۆن له‌ سه‌ره‌تادا ئاماژه‌م پێ كرد كه‌ له‌ ساڵى پاردا له‌ پێشانگاى E3 مايكرۆسۆفت پشتگيرى خۆى ڕاگه‌ياند بۆ ئه‌وه‌ى گه‌يمه‌رانى كۆنسڵه‌ جياوازه‌كان بتوانن دژ به‌ يه‌ك يارى بكه‌ن ئه‌مه‌ش له‌ هه‌ردوو يارى Minecraft و RocketLeague له‌ ئه‌نجامدا مايكرۆسۆفت و Nintendo ڕه‌زامه‌ندى خۆيانيان له‌م باره‌وه‌ خسته‌ ڕوو به‌ڵام دياربوو كه‌ كۆمپانياى Sony ئه‌م ڕايه‌ى پێ په‌سه‌ند نه‌بوو.

بەشداری پێکردنی بابەت

بابەتی پەیوەندیدار

سەرنجی تۆ چیە؟؟ ئیمۆجیەکان شاردنەوە