كۆنتڕۆڵ سه‌نته‌رى نوێى IOS 11 زۆر له جاران باشتره و جوانتره و پێشكهوتوتريشه ئه‌مه‌ش به‌هۆى ئه‌و ڕوكاروو جوان و نايابه كه ئه‌پڵ بۆ به‌كارهێنه‌رانى فه‌راهه‌مى كردووه,له‌م دوا دواييه‌دا زۆرێك له گه‌شه‌پێده‌ر و به‌كارهێنه‌ره‌كان ديقهتى ئه‌وه‌يان دابوو كه له كاتى كوژاندنه‌وه‌ى بلوتوث و وايفاى ئه‌وا ئه‌و دوو تايبهتمهندييه هێشتا له باكگراوندا كارده‌كه‌ن واته هێشتا شه‌حنى مۆبايل كه‌م ده‌كه‌نه‌وه,زۆرێك له خه‌ڵكى ئه‌مه‌يان به كێشهيهك له IOS 11 داده‌نا به‌ڵام له ڕاستيدا ئه‌مه كێشه نيه به‌ڵكو تايبه‌تمه‌نديه‌كى نوێى تايبه‌ته به IOS 11.
ئه‌پڵ باسى ئه‌وه‌ى كردبوو كه تايبه‌تمه‌ندى نوێى بۆ كۆنتڕۆڵ سه‌نته‌رى IOS 11ى زيادكردووه له‌م تايبهتمهنديانهش:
نهكوژاندنهوهى واى فاى و بلوتوث به‌ته‌واوه‌تى به‌ڵام به مه‌رجێك ئه‌گه‌ر له كۆنترۆل سه‌نته‌ردا ئه‌م كاره بكرێت:
ئه‌پڵ ڕونيكردهوه كه ئه‌مه كێشه نيه به‌ڵكو تايبه‌تمه‌ندى نوێيه , كه وا له مۆبايله‌كه‌ت ده‌كات كه له‌سه‌ر په‌يوه‌ندى بمێنێت له‌گه‌ڵ ئه‌م تايبه‌تمه‌ندى و ئامێرانه‌دا, كه ئه‌وانيش...
- تايبه‌تمه‌ندى AirDrop
- تايبه‌تمه‌ندى AirPlay
- تايبه‌تمه‌ندى Handoff
- ApplePen
- AppleWatch
- GPS
ئه‌ى باشه,چۆن واى فاى و بلوتوث به ته‌واوه‌تى بكوژێنينهوه ؟
بۆ ئه‌وه‌ى واى فاى و بلوتوث به ته‌واوه‌تى بكوژێنيتهوه پێويسته له Setting ئه‌م كاره بكه‌ى نه‌ك له كۆنترۆڵ سه‌نته‌ر وه‌ك له وێنه‌كه‌دا دياره:-
لهوانهيهك هه‌ندێكتان تا ئێسته تێنهگهشتبێتن له‌م بابه‌ته به‌ڵام دوباره بيخوێنهوه ئه‌مجا وه‌ره‌وه با بۆتباسبكهم
به‌ڕاى من ئه‌مه تايبه‌تمه‌نديه‌كى زۆر جوانه كه كۆمپانياى ئه‌پڵ له IOS 11 دايڕشتووه,چونكه هه‌ندێك ئامێر هه‌نه كه ناته‌وێ په‌يوه‌نديان له‌گه‌ڵ ئايفۆنهكهت بپچڕێت , وه‌ك ApplePen ياخود AppleWatch هه‌ر بۆيه ئه‌پڵ كۆنترۆل سه‌نتره نوێكه‌ى وا داڕشتووه,كه به‌رده‌وام له په‌يوه‌نديدا بێت له‌گه‌ڵ ئامێره‌كانت...
سەرنجی تۆ چیە؟؟ ئیمۆجیەکان شاردنەوە